ژن و مێر دا یه تی

* ئافره‌ت له‌به‌ر سێ شت ده‌خوازرێت: له‌به‌ر سامانه‌كه‌ی و كه‌سوكاری و جوانیه‌كه‌ی و دینداریه‌كه‌ی، جا دینداره‌كه هه‌ڵبژێره ده‌حه‌سێیته‌وه. (وه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتوه).
* له دایك بڕوانه ئینجا كچ بخوازه (په‌ندێكی مه‌جه‌ری)
* ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌وه ناڕه‌حه‌ته كه مێرده‌كه‌ی جێ سه‌رنجی ئافره‌تانه، ناتوانێت له‌گه‌ڵ مێردێكدا بژێت كه به‌دڵی ئافره‌تان نیه.
* ئه‌گه‌ر پیاوه‌كان بیانزانیبایه ئافره‌تان له‌كاتی به‌ته‌نهابونیاندا چۆن كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ژنیان نه‌ده‌هێنا (ئاو، هنری).
* تارمایی هه‌ژاری به‌سه‌ر دوو كه‌سدا دێت و ده‌چێت، مێردی ژنێك زیاده‌مه‌سره‌فی بكات و ژنی مێردێكی قومارچی. (ئه‌حمه‌د شه‌وقی)
* ئه‌وكه‌سه‌ی ژنێكی جوان و تێگه‌یشتوو و دڵسۆزی هه‌بوو، هه‌موو ئافره‌تی هه‌یه.
* پیاو ناتوانێت به‌راستی سه‌باره‌ت به هاوسه‌رێتی قسه بكات، هه‌تا ژنه‌كه‌ی له‌ژیاندابێت. (به‌رنادشۆ).
* ئه‌وكه‌سه‌ی به‌په‌له ئافره‌تێك بخوازێت، به له‌سه‌رخۆیی په‌شیمان ده‌بێته‌وه. (كۆنگریف)
* به كچێكیان وت: خۆشی له چیدایه؟ وتی: مێردێك دڵم پڕ له پایه‌داری بكات و چاوم پڕ له جوانی. (جاحز)
* جوێن پێدانه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاو ژنه‌كه‌ت به ئافره‌تێكی دیكه‌دا هه‌ڵبڵێی.
* به ژنێكیان وت: مێرده‌كه‌ت خۆش ده‌وێت؟ وتی: من گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و خۆشی بوێم، ئه‌گه‌ریش من ركم لێی بێته‌وه.
* ئافره‌تی چاك و له‌شساغی چاكترین ده‌وڵه‌مه‌ندیه بۆ پیاو (هندی).