1--  دونیا خانه‌ی کرداره‌ ، دوا رۆژ خانه‌ی پاداشته‌ ،هه‌ر که‌س لێره‌ کار نه‌کات له‌وێ په‌شیمانه‌ .

2-- له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ماڵ و سامانمان بۆ دێت چونکه‌ ته‌رکمان کردوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌ین ده‌ستمان ناکه‌وێت .

3-- کاتێک زانا له‌ ترسدا بێده‌نگ بێت و جاهیلیش هه‌ر جاهیل بێت ، چۆن هه‌ق ئاشکرا ده‌بێت .

4-- مرۆڤه‌کان پێویستیان به‌ زانست هه‌یه‌ ،هه‌ر وه‌ك چۆن پێویستمان به‌ نان و ئاو هه‌یه‌ .

5-- زانست له‌ که‌سێک وه‌رمه‌گرن که‌ سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت .