هه مه ره نگ
لە حەکیمێکیان پرسی چ شتێک لە مرۆڤ دا جێی سەرنجە ؟لە وەڵام دا ووتی : مرۆڤ لە منداڵی بێزار دەبن ، هەوڵ دەدەن تا گەورە بن ، کاتێکیش گەورە دەبن ، ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ منداڵی ...
تەندروستی خۆیان لە دەست دەدەن بۆ کۆکردنەوەى ماڵ و سامان ، هەر ئەو ماڵ و سامانە بەکاردەهێننەوە بۆ گەرَانەوەى تەندروستیان
بە دوو دڵیەوە بیر لە داهاتوویان دەکەنەوە ، ئەمڕۆیان بیر دەچێت ، لە ئەمڕۆ و داهاتووش دا ناژین
بەشێوەیەک دەژین کە هەرگیز نامرن ، بە جۆرێکیش دەمرن هەروەک بڵێی هەرگیز نەژیابن .
پاش تێپەڕ بوونى ماوەیەک بەبێدەنگى
ئەو وانانە کامانەن کە لەسەر مرۆڤ پێویستە فێریان ببێت ؟
لە وەڵام دا ووتى :
دەبێت بزانێ کە ناتوانێ وا بکات کەسێک خۆشی بوێت ، ئەوەى دەتوانآ بیکات ئەوەیە وا بکات کە خۆیان خۆشەویست بن
دەبێت فێر ببێت کە لەگەل کەس دا خۆی بەراورد نەکات
فێری لێبوردن و لێ‌خۆش بوون ببێت
بزانێت مرۆڤى دەوڵەمەند ئەو کەسە نیە کە خاوەنى هەموو شتێکە ، بەڵکو ئەو کەسەیە کە پێویستى بە کەم بێت
بزانێت کەسانێک هەن زۆر خۆشیان دەوێت ، بەڵام فێر نەبوون چۆن ئەو خۆشەویستی یە دەربخەن یان چۆن دەری ببڕن
بزانێت لەوانەیە دوو کەس سەیری هەمان شت بکەن ، بەڵام هەریەکە بە جیاوازى دەیبینن
بزانێت بەس نیە کە لە بەرامبەرەکەى خۆش بێت ، بەڵکو پێویستە لە خۆشیان خۆش ببن.
منداڵ له به‌ر پێنج هۆ خۆشه‌ویستن
ده‌گریێن چونكه گریان كلیلى به‌هه‌شته .
كاتێك توره ده‌بن یاخود زیز ده‌بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه چونكه كینه‌و رقیان نییه .
ئه‌و شته‌ى كه دروست ده‌كه‌ن زوو خراپ ده‌كه‌ن چونكه دڵیان به دنیاوه به‌ند نییه .
له گه‌ل خاك یارى ده‌كه‌ن چونكه ته‌كه‌بور یاخود غروریان نییه .
ئه‌و خواردنه‌ى كه هه‌یانه زوو ده‌یخۆن بۆ به‌یانى هه‌لى ناگرن ، چونكه هیوایه‌تى دورو درێژیان نییه .
گرینگ نییه چه‌ند جار ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وى گرینگ ئه‌وه‌یه كه چه‌ند جار هه‌ڵده‌ستنه‌وه .
هه‌موو رۆیشتنێك هێماى گه‌یشتن نییه به‌لام بۆ گه‌یشتن هه‌موو كات ده‌بێت برۆین .
ووشه‌كانى پر له موحیبه‌ت ، كورت و ئاسانن . به‌لام گه‌رانه‌وه‌یان به راستى بىَ كۆتاییه .
ئێمه بۆ یه‌كتر وه‌كو كتێبێكین ، كاتێك ده‌گه‌یه كۆتایى ده‌چن به گژ یه‌كێكى تر كه‌واته ئاگادار به به ده‌ست هه‌ر كه‌سێك نه‌كه‌ویت .
ده‌زانى ئه‌گه‌ر به‌ردى بچوك و گه‌وره له رێگاى رووبار‌ى ژیانت دانه‌بێت ده‌نگى ئاو هیچ جوان نابێت .
له دونیا جێگاى كافى بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه كه‌واته له جیاتى ئه‌وه‌ى جێگاى كه‌سێكى تر بگرى هه‌وڵ بده شوێنى خۆت بدۆزه‌وه .
چاك نه‌كردنى هه‌ڵه‌ى خۆت هه‌ڵه‌یه‌كى تره.
مرۆڤایه‌تى پله‌یه‌كه كه‌زۆرێك له‌خه‌ڵك نایگه‌نێ
هه‌ندێ زه‌رده خه‌نه وه‌ك نه‌شته‌ركه‌رى جه‌رگ برِه
مرۆڤ ده‌بێته‌شاعیر ئه‌گه‌ر تووشى خۆشه‌ویستى بێت
ژیان ماناى جوڵانه‌له‌سه‌ر زه‌وى و مردن ماناى حه‌وانه‌یه‌وه له ژێر زه‌ویدا
له‌برى ئه‌وه‌ى نه‌فره‌ت له تاریكى بكه‌یت،مۆمێك دابگیرسێنه
لێبوردن له‌كه‌سانێك جوانه كه تواناى تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان هه‌یه
ئه‌گه‌ر واز له گرفته‌كان بهێنیت،قه‌ت رێگه چاره‌یان بۆ نادۆزیته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره بیت ،سه‌ره‌تا بچووك به."
ئه‌گه‌ر نه‌توانی دۆست بۆخۆت په‌یداکه‌یت دۆژمن بۆخۆت زۆر مه‌که
مناڵی که متر ژیانيکی خۆشتر،،،